AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٣ ٠٠:٢١

دوای راگرتنی بۆ ماوەی چەند ڕۆژ؛

هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە/ هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن

هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە/ هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن

لە 48 كاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، ئەوەش دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیای عێراقیی بڵاویکردەوە، ژوورێکی هاوبەش بە ئەندامێتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق - سۆمۆ دروست دەکرێت کە "ئەرکیان فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت."

پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، دەدرێت بە کورد، تاوەکو کوردیش بەشداربێت لە فرۆشتنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان.

رێککەوتنەکە و نووسراوی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئەمشەو یان سبەی یەکشەممە واژۆ دەکرێت و ئاراستەی تورکیا دەکرێت تاوەکو فرۆشتنی نەوت دەستپێبکاتەوە. "هەولێر و بەغدا هەنگاوە پێویستەکان دەنێن و چاوەڕوانی وەڵامی ئەنقەرە دەکەن."

News ID 45532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha